بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە توییتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دوای ئەوەی بنکە سەربازییەکانی لە باکوری عێراق دامەزراند، بۆردومانی خەڵکی سڤیل دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامبوونی تورکیا لە هێرشەکانی و بێ گوێدانە سەروەریی خاکی عێراق دەستدرێژی کردنە بۆ سەرزەوی و خەڵکەکەی هەرگیز پێمان قەبوڵ ناکرێت و کاتێکی گونجاو دێت کە بەرەی بەرگری عێراق بە توندی بەرنگاری تورکیا بێتەوەو ناچاریان بکات خاکی پاکی عێراق بەجێبهێڵن.
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا کەمپی پەنابەرانی (مەخمور) و گوندی تەقیل بەقیلی سەر بە شاری دێرکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەنگالیان بۆردومان کرد.
342/